شرح تطبيق بەهەشتی نەبڕاوە وكيفية استخدامه
پێشەکی
سوپاس و ستایشێکی شایستەو بێ پایان بۆ خوای گەورە داوای کۆمەکی و لێخۆشبوون هەر لەو دەکەین، خۆمان بەو خوایە لە هەموو خوتخوتە بەدو خراپەکانی دڵ و دەرونمان دەپارێزین، هەر بەو خۆمان لە هەموو کار و کردەوەو خووڕەوشتە بە دەکانمان دەپارێزین، هەر کەسێك خوا هیدایەت و ڕێنمایی بکا هەرگیز گومڕانابێ، ئەگەر یەکێکیش خوا گومڕای بکا ئەوا بە کەس هیدایەت و ڕێنما نابێ، گەواهی دەدەم کە هیچ خوایەك نییە جگە لە (اللە) نەبێ کەتاکە خواو پەروەردگاری بوونەوەرو جیهانیانە، ئەو خوایەی تاك و تەنیایە و هیچ هاوتاو هاوبەشێکی نییە لە پەرستش و لەبەڕێوەبردندا، موحەممەد ، (صلى ا لله عليه وسلم) بەندەو پەیامبەری خوای گەورە و میهرەبانە.
برای موسڵمان: یاخوا خوای گەورە من و تۆش بۆ ناسین و پەرستن و گوێڕایەلی خۆی سەرکەوتوومان بکا، بێگومان بەهەشت لە دوا ڕۆژ دا تاکە ماڵی موسڵمانان و جێی بڕوادارانە، بەهەشت شوێنی حەسانەوەی ئەو کەسانەیە کە خوای گەورە ئەو پەڕی چاکەو خێرو خۆشی و بەخششی خۆی بەسەردا باراندون ، وەك: پێغەمبەران (علیهم السلام) و پیاو چاکان و ڕاستگۆیان و شەهیدانی ئیسلام، باخچەکانی چەندان جۆگەو ڕووباریان بەژێردا دەڕوا خانووەکان هەر خشتێکی لە زێڕەو یەکێکی لە زیوە و، قوڕەکەی میسکێکی بۆ نخۆشە، چەو و بەردەکانی لە مرواری و گەوهەر و یاقووت و مەرجانە، خاك و خۆڵەکەی لەزەعفەرانە ، خاردو خیوەتەکانی لەدوڕو گەوهەرن و ژێرەوەیان خۆش و بۆشە بۆ ڕابواردن و لەززەت لێ وەرگرتن. سوێند بەخوا ئا ئەو بەهەشتە جێ و ماڵێکە، ڕوناکییەکەی هەمیشە دەدرەوشێتەوە و دەلەرێتەوە، ڕێحانەکانی دەهەژێنەوە، جۆگەو ڕووبارەکانی هەڵدەقوڵێن، جۆرەها خواردن و خۆراك و میوەجات و سەوزەوات و ئافرەتی زۆر چاك و جوانی لێیە. لەو بەهەشتەدا ئەو خوا پەرستانەی لێن کە خوای گەورە زۆر نازو نیعمەت و چاکەو بەخششی خۆی بەسەردا باراندوون، بە جۆرێ تیایدا دەخۆن و دەخۆنەوە، پیسایی و میز ناکەن، چڵم و بەڵغەم فڕێ نادەن، بەڵکو.
.
تنزيل APK الاصدار 1.2 المجانية Free Download
يمكنك تنزيل بەهەشتی نەبڕاوە APK 1.2 لـ Android مجاناً Free Download الآن عبر أبك داون مود.
الوسوم: download instagram videosdownload twitter videodownload tiktok videodownload zoomdownload windows 11download speed testdownload tiktokdownload teamsdownload robloxبەهەشتی نەبڕاوە